عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دا وتی : تێکەڵبوونی وڵاتانی ئیسلامیی ناوچە لەگەڵ پرسی تیرۆریزم و ئاڵۆزییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕژێمی زایۆنیستی بەرەڕووی باشترین ڕەوشی ئاسایشی کردووە و سەرکوتکردنی تیرۆریزم و سەرکەوتنی ئێران و حیزبوڵڵا لە ناوچە ، خراپترین ڕەوش بۆ ڕژێمی داگیرکەر دەبێت .
عەلی لاریجانی وتیشی : ئەمریکا بە پێچەوانەی دروشمە درۆیەکانی هیچ ورەیەکی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم نییە و ئەم وڵاتە بەدوای ئامانجی گەورەتر لە پشتی پەردەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە دایە.
لاریجانی ئاماژەی کردە داکۆکیی ڕژێمی زایۆنیستی لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە سوریا لەوان داعش و بەرەی نوسرە و وتی : پێوەندیی قووڵ لەنێوان ڕژێمی ئیسرائیل و ڕەوتەکانی تیرۆریستی لە ناوچە دامەزراوە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران لە فیتنەی تەکفیری ناوچە بەنیازی کپ کردنی و هێورکردنی ناوچەیە بەڵام ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچە بەنیازی درێژەی قەیرانی ئاسایشی و بڵێسەپێدانی ئاگرەکەی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ناڕەواکانیانن.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٩
News ID: 783618
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا و زایۆنیزم بەشێوەی ئاشکرا لە تیرۆریزم داکۆکی دەکەن .